ژمارەی ماوەی هەر کاڵایەک، هێنانەوەی مەواد، و دەرکردنی کاڵا بەبێ وەسڵ لێرەوە بەڕێوە دەبرێت.
ئەم بەشە تەنها بۆ خۆتە — بەپشتبەستن بە نرخی کڕین (بە دۆلار) و ژمارەی ماوە لە کۆگا، کۆی سەرمایەی بەستراو لە کاڵاکان پیشان دەدات. لە هیچ وەسڵ، سەبەت یان لاپەڕەیەکی دیکەدا دەرناکەوێت.
هەموو داتاکانی سیستەم (کاڵاکان، داواکاری، قەرز و ڕابردوو، گەڕاندنەوە، ڕێکخستن) لە یەک فایل پاشکەوت دەکرێن. باشترین کات ئەوەیە هەموو ڕۆژێک لە کۆتایی کارەکەت باکئاپ بکەیت.
داتاکان لەسەر ئەو ئامێرە پاشکەوت دەکرێن کە تێیدا کاردەکەیت. بۆ گواستنەوەی داواکاری لە مۆبایلەوە بۆ کۆمپیوتەر: لە مۆبایل «هەناردەکردن» بکە، فایلەکە بنێرە بۆ خۆت (واتسئاپ، تێلێگرام، ئیمەیڵ...)، ئینجا لە کۆمپیوتەر «هاوردەکردن» بکە.
ئەم نرخە تەنها بۆ ئەم داواکاریەیە و نرخی ئاسایی کاڵاکە ناگۆڕێت.
«هێنانەوە» تەنها ئەو ڕێژەیەی هێناوتەوە زیادی دەکات بۆ سەر ژمارەی ماوە. «دەرکردن» بۆ کاتێکە کاڵا بەبێ وەسڵ/سیستەم فرۆشراوە.